مەرزی حاجی ئۆمەران بەڕووی هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی کرایەوە

مەرزی حاجی ئۆمەران بەڕووی هاتووچۆی گەشتیاری و بازرگانی کرایەوە

زاری کرمانجی _ حاجی ئۆمەران: مەسعود باتێلی، سەرپەرشتیاری کۆمەڵگەی سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند: دوای دوو ڕۆژ لە داخرانی سنوورەکەمان بەهۆی بەفربارین لە دیوی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەمڕۆ شەممە، هاتووچۆی گەشتیاری و جموجۆڵی بازرگانی لە سنووری حاجی ئۆمەران ئاسایی بۆتەوە.

گووتیشی: پێویستە ئەو گەشتیارانەی ڕوو لە سنوورەکەمان دەکەن بە مەبەستی گەشتکردن، پابەندی رێنماییەکانی هاتووچۆ بن و زنجیر لە تایەی ئۆتۆمبێلەکانیان ببەستن، بۆ ئەوەی ئاستەنگی هاتووچۆ لە ڕێگا گشتییەکان دروست نەبێت، چونکە لە هەندێک شوێنکی ڕێگەکە، بەهۆی بەستەڵەک ڕێگاکە خلیسکە و مەترسی هەیە.

زۆرترین بینراو