مەسرور بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دۆخی ناوچەكە تاوتوێ دەكەن

مەسرور بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دۆخی ناوچەكە تاوتوێ دەكەن

زاری كرمانجی - ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/10/14 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی کرد لە ستیفن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق .

لە دیدارەکە دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا تاووتوێ کرا. جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا لە سەر بنەمای دەستوور.

باڵیۆزی بەریتانیا پشتگیریی خۆی بۆ رێککەوتنامەی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال دەربڕی وەک بنەمایەک بۆ سەقامگیریی و ئاوەدانکردنەوەی دەڤەرەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.

سەرۆکی حکومەت، تیشکی خستە سەر بەردەوامیی پرۆسەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاراستەی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری.

زۆرترین بینراو