
مەسروور بارزانی : له خزمەتکردنی پەنابەرانی رۆژئاوای كوردستان درێغی ناکەین
ره‌مه‌زان هه‌رنی
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ فه‌رهاد ئه‌ترووشی پارێزگاری دهۆك سه‌ردانی كه‌مپی به‌رده‌ڕه‌شی كرد كه تایبه‌ته به په‌نابه‌رانی رۆژئاوای كوردستان .
مه‌سروور بارزانی دوای گوێگرتن له سه‌رپه‌رشتیاری كه‌مپه‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ملیۆنێك و 100 هه‌زار ئاواره‌ی تری عێراقی و سووری له هه‌رێمی كوردستانن، ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی زۆر گرانی خستووه‌ته سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سوپاسی خه‌ڵكی كوردستانیش ده‌كه‌ین كه به به‌رده‌وام كۆمه‌كی ئاواره‌كانیان كردووه.
مه‌سروور بارزانی گوتی:" سوپاسی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ده‌كه‌ین كه به‌رده‌وامن له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ ئاواره‌كان .خه‌رجی ساڵانه‌ی ئاواره و په‌نابه‌ره‌كان ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكییه،به‌ڵام ئه‌مه ئه‌ركێكی نێوده‌وڵه‌تییه و ئه‌وانیش ده‌بێت بارهه‌ڵگری بكه‌ن، به‌تایبه‌ت كه به‌ره‌و وه‌رزی زستان ده‌چین كه وه‌رزێكی ئه‌سته‌مه، ئه‌وه‌ی پێمان ده‌كرێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین و ئه‌وه‌یشی له كه‌موكوڕییه‌كانیش بمانبوورن.
زیاتر گوتی : له رووی سیاسییه‌وه ئه‌وه‌ی بۆمان بكرێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره و په‌نابه‌ران بۆ سه‌ر زێدی خۆیان، تا لێره‌ش بن له خزمه‌تیان ده‌بین و داواش له ده‌زگای خێرخوازی بارزانی و فه‌رمانگه‌ی هاوئاهه‌نگی قه‌یرانه‌كان ده‌كه‌م درێغی نه‌كه‌ن.
فه‌رهاد ئه‌ترووشی پارێزگاری دهۆك ئاماژه‌ی به كه‌مپی گه‌ویلان كرد و گوتی:" كه‌مپی گه‌ویلان یه‌كێكه له كه‌مپه‌كانی تری سنووری دهۆك كه پێشتر ئاواره‌ی پارێزگاكانی تری عێراقی تێدا نیشته‌جێ بوو ئێستا دوو هه‌زار په‌نابه‌ری كوردی رۆژئاوا له‌و كه‌مپه نیشته‌جێ كراون پێش ئه‌وانیش حه‌وت هه‌زاری تری لێ بوو.
له‌لای خۆیه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری كه‌مپی به‌رده‌ڕه‌ش ئاماری كه‌مپه‌كه‌ی خسته‌ڕوو: كه‌مپه‌كه دوو هه‌زار و 649 خێوهتییه، ئێستا دوو هه‌زار و 619 خێوه‌ت، په‌نابه‌ری تێدایه كه ژماره‌یان 11 هه‌زار و 169 كه‌سه، تا ئێستا 290 خێزان كه‌مپه‌كه‌یان جێهێشتووه و به‌ره‌و شاره‌كانی كوردستان باریان كردووه به‌وه‌ی خزم و كه‌سوكاریان له‌و ناوچانه هه‌ن ، له ته‌واوی كه‌مپه‌كه‌ش هه‌زار و 281 خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت هه‌ن.