مەلا عەلی كەلەك بە تۆمەتی هەڵخەڵەتاندنی خەڵك دەستگیر كرا

مەلا عەلی كەلەك بە تۆمەتی هەڵخەڵەتاندنی خەڵك دەستگیر كرا


زاری كرمانجی- سۆران: مەلا عەلی كەلەك لە لایەن پۆلیسی شاری مەدینە دەستگیر كرا.
گووتەبێژی پۆلیسی مەدینە رایگەیاند" دوای ئەوەی لەڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوبووەوە كە لە ناو مزگەوتی پێغەمبەر لە شاری مەدینە مەلا عەلی كەلەك بە سەردانیكەران گووتووە چاوتان چاك دەكەمەوە و بە ناوی چارەسەركردنەوە خەڵك فریودەدات، لە لایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە دەستگیر كرا".
گووتە بێژی پۆلیسی مەدینە ئاشكرای كرد " هەموو رێكاری یاسایی دژی ئەو كەسە دەگرینەبەر".

زۆرترین بینراو