مەلا یەزدین كۆلەكی: نێوسەدە ژیانی لە خەبات و تێكۆشانی كوردایەتی

مەلا یەزدین كۆلەكی: نێوسەدە ژیانی لە خەبات و تێكۆشانی كوردایەتی

ئاماده‌كردنی: هۆزان هێرش خاڵ هەمزە
زۆرن یٔەو دڵسۆزانەی كوردستان، كە هەڵگری پەیام و خەباتی پارتی و بارزانین و زۆربەی تەمەنیان لە پێناو یٔازاد كردنی خاك و نیشتیمانەكەیان تەرخان كردووەو بەردەوامیشن لەخەبات و تێكۆشان، یەكێك لەو قەرامانانەش مەلا یەزدین سلێمان كۆلەكی، خەڵكی دەڤەری بارزان، كە زیاتر لەنیو سەدەیە چەكی پێشمەرگایەتی كۆدۆتە شان و بەشداری لە چەندین داستان و نەبەردی كردووە.
مەلا یەزدین سلێمان كۆلەكی، لە ساڵی 1959 لە گوندی كۆلەكا لە دەڤەری بارزان چاوی بەدونیا هەڵێناوە، لەتەمەنی 3 مانگیدا دایكی لەدەستداوەو لەلایەن داپیری (سیڤ عەبدلڕەحمان) بەخێو كراوە، دوای یٔەوەی تەمەنی دەبێتە شەش ساڵی روودەكاتە قوتابخانەو تا پۆلی 3ی بنەڕەتی دەخوێنێت دواتر بەهۆی چەند هۆكارێك لەخوێندنەكەی دادەبڕێت، هەروەها لەتەمەنی 29 ساڵی ژیانی هاوسەری پێكدەهێنێت، دواتر لەساڵی 1979 چەكی پێشمەرگایەتی دەكاتە شانی، بەهۆی بوێری و چاو نەترسی بەشداری لە چەندین شەڕو قارەمانیەتی دەكات لە ناوچەكانی (حاجی یٔۆمەران، لۆڵان، قەندیل، دۆڵەمەتوی، گەلی رەش، مێرگەسۆر) كە لەگەڵ چەندین داستانی دیكەی نەبەرد بۆ پارێزگاری كردن لە خاكی كوردستان، كەلە زۆربەی یٔەم شەڕانەش سەرۆك بارزانی تێدا بەشداری كردووەو پێشمەرگە قارەمانەكان چەندین شەهیدو قوربانیان داوە".
مەلا یەزدین كۆلەكی، وەك پێشمەرگەیەكی رێبارزی پارتی و بارزانی لە سەردەمی شۆرشدا تا راپەڕینی بەهاری 1991 بەردەوام لە خەبات و تێكۆشانی چەكداری دابووە، لە بەشداری كردن لە شەڕو قارەمانیەتییەكانیدا، لەو ماوەیەشدا هاوشێوەیەی هەزاران خێزانی دیكەی كوردستان،دووچاری یٔاوارەی بووەتەوە، لەساڵی 1998 لە پەنابەرایەتی یٔێران، گەڕاوەتەوە كوردستان، یٔەو كاتیش بووتە پاسەوانی سەرۆك بارزانی و درێژە پێدەری خەبات و تێكۆشانی بووە".
مەلا یەزدین سلێمان كۆلەكی، لە شەڕەكانی یٔازادكردنی شاری كەركووك و شەڕی دژ بە تیرۆرستانی داعش، رۆلی بەرچاوی هەبووەو هەر لەكاتی دەست پێكردنی یەكەم شەڕی داعش وەك پێشمەرگەیەك لە میحوەرەكانی مەخموور تا دەگاتە رەبیعەو زومارو سنونی و مەحموودیەو شنگال و چەندین شەڕی دیكەی بەرگری كردن لە خاكی پیرۆزی كوردستان بەشداری كردووەو هەمیشە پەیامی یٔەوە بووە كە یٔامادەیە لەپێناو بەرگری خاكی پیرۆزی كوردستان گیانی ببەخشێت و بەردەوام بێت لەسەر رێبازی پیرۆزی پارتی و بارزانی".
مەلا یەزدین سلێمان كۆلەكی، دەشڵێت " یٔامادەم تا دوا ساتەكانی ژیان بەرگری لە خاك و نیشتیمانم بكەم، لە هەرشوێنێك مەترسی لەسەر خاكی كوردستانەوە هەبێت، روو لەم شوێنە بكەم و نەهێلێن دوژمن خاك و كوردستانمان داگیر بكات، چونكە یٔێمە پەروەردەی قوتابخانەی بارزانین، را نەهاتووین لەسەر یٔەوەی كە زۆڵم و زۆرداری قبول بكەین، بەڵكو یٔامادەین تێبكۆشین لە پێناو یٔازادی و رزگار كردنی خاكی پیرۆزی كوردستان لەدەست دوژمنانمان.

 

 

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو