مەلەوانێك ژمارە پێوانەی خۆی شكاند

مەلەوانێك ژمارە پێوانەی خۆی شكاند

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: پیاوێكی كرواتی بەهۆی شكاندنی ژمارەیەكی پێوانەیی لە راگرتنی هەناسە لەژێر ئاودا، پلەی یەكەم بەدەستدەهێنێت و بەهۆی زۆر مانەوە، دەبێتە مایە سەرنجی بینەرەكانی.
بەگوێرەی هەواڵێكی ماڵپەری دەیلی مەیلی بەریتانی، ئەو پیاوە دەیەوێ لوتكەی جیهان بۆ خۆی بەكێش بكات و زۆرترین ماوە لەژێر ئاودا بەبێ كرداری هەناسەدان بمێنێتەوە، دوای ڕاهێنانێكی زۆر لەو بوارەدا، بۆ ماوەی 24 خولەك و 33 چركە لەژێر ئاودا مایەوە، ئێستا یەكەمی جیهانە.
ئەو مەلەوانە ناوی بودیمێر بۆدا شۆباتەو تەمەنی 54 ساڵە، لێهاتویەكی كارامەی هەیەو ئەو خولەكە زۆرە لەژێر ئاودا ماوەتەوە كە تائێستا هیچ كەسێكی دیكە ئەو ژمارە پێوانەییەی بەناوی خۆیەوە تۆمارنەكردوە، ئەوەش وایكردوە كە گرتەی ڤیدیۆییەكەی لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی زۆرترین هاوبەشی پێبكرێت و زۆرترین بینەری هەبێت، بەو هۆیەوە ستایشی كارەكەیان كردوە.
لەو پرۆسەیەدا كە لە یەكێك لە مەلەوانگە نێودەوڵەتیەكانی شاری سیساك لە كرواتیا ئەنجامدراوە، تێیدا چەند میدیاكارێك و تیمێكی پزیشكیش ئامادەبوون بۆ ئەوەی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو روویدا بەفریای مەلەوانەكە بكەون، بەڵام دواجار بەسەركەوتویی پرۆسەكەی جێبەجێ كردووە.
ئەوەی لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا دەبیندرێت بودیمێری مەلەوان سەرەتا هەوڵی وەرگرتنی ئۆكسجینی زۆرتر بۆ نێو جەستەی دەدات، پاشان بەبێ ئەوەی هیچ ئامێرێكی هەناسەدانی دەستكرد بەكاربهێنێت روخسار و سەری نوقمی مەلەوانگەكە دەكات و بۆ ماوەی 24 خولەك و 33 چركە دەمێنێتەوە.
لەپێشتریشدا ناوبراو ژمارەیەكی دیكەی بەناوی خۆیەوە تۆماركردبوو كە گرتنی هەناسەی لەژێر ئاودا بۆ ماوەی 24 خولەك و 11 چركە بوە، بەڵام هەر خۆیشی توانی ئەو ژمارەیە بیشكێنێت.
مەلەوانە تەمەن 54 ساڵەكە ئاماژەی بەوە كردوە كە سەرجەم ئەو پارانەی بەهۆی شكاندنی ئەو ژمارە پێوانەییەوە دەستی دەكەوێت، لەپێناو بنیاتنانی شارەكەی تەرخانی دەكات كە لە مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو بەهۆی زەمین لەرزەوە زیانی زۆری بەركەوتووە.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو