ناتوانین هیچ هاوكاریەك پێشكەش بە هەنگەوانان بكەین

ناتوانین هیچ هاوكاریەك پێشكەش بە هەنگەوانان بكەین

بەرپرسی كشتوكاڵی سیدەكان رایگەیاند:" پێنەدانی كەل و پەلی هەنگەوانی لەلایەن حكومەتەوە واتە هاوكاری نەكردنی حكومەت بۆ هەنگەوانان، ئەمەش بووەتە سستیەك لە كاكردنیان، ئێمەش بۆ ئەو مەبەستە داوا لەسەروی خۆمان كردووە بۆ هاوكاری كردن و دابینكردنی پێداویستیەكانی هەنگەوانان لە سیدەكان.
شوان عەزیز، بەرپرسی هۆبەی كشتووكاڵی سیدەكان بۆ زاری كرمانجی دیاركرد:" لە سنووری سیدەكان نزیكەی 500 هەنگەوانی خۆجێی و دەرەوەمان هەیە رۆژانە لە كوێستان و گوند و شوێنە تایبەتەكانیان سەرقاڵی بەخێوكردنی نزیكەی 10 هەزار هەنگن لە جۆری سندووق و خلێف
بەرپرسی هۆبەی كشتووكاڵی سیدەكان دەشڵێ:" هەر چەندە پێشتر كەل و پەلی هەنگ بە هەنگەوانان دەدرا، وەكو سندوق و دەرمانی هەنگ و زۆربەی پێداویستیەكانی تری رۆژانە، بەڵام ئەوە ماوەی چەند ساڵێكە بەهۆی قەیرانی دارایی هیچ جۆرە هاوكاریەك و پێداویستی هەنگ بۆ هەنگەوانان نادرێ لەو دەڤەرە . هەنگەوانان تەواوی پێداویستیەكان بەخۆیان دەكڕن، پێنەدانی كەل و پەلی هەنگەوانی لەلایەن حكومەتەوە واتە هاوكاری نەكردنی حكومەت بۆ هەنگەوانان، ئەمەش بووەتە سستیەك لە كاكردنیان، ئێمەش بۆ ئەو مەبەستە داوا لەسەروی خۆمان كردوە بۆ هاوكاری كردن و دابینكردنی پێداویستیەكانی هەنگەوانان لە سیدەكان".

زۆرترین بینراو