نادر رۆستی: له‌ دوو رۆژی یه‌كه‌می جه‌ژندا 145 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌

نادر رۆستی: له‌ دوو رۆژی یه‌كه‌می جه‌ژندا 145 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌

له‌ دوو رۆژی یه‌كه‌می جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا، زیاتر له‌ 145 هه‌زار گه‌شتیاری بیانی و باشوور و ناوه‌ندی عێراق سه‌ردانی شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌.

نادر رۆستی گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: تاكوو دووه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، ژماره‌ی گه‌شتیاره‌ بیانییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوه‌ته‌ 145 هه‌زار كه‌س و ئه‌و ژماره‌یه‌ روو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌.

هه‌روه‌ها گووتی پلانه‌كانیان بۆ رۆژانی دوای جه‌ژنیش به‌رده‌وام ده‌بێت.

زۆرترین بینراو