نارین فەقێ: بۆ ساڵی 2020 سێ بەرهەمێ نوێ بڵاو دەكەمەوە

نارین فەقێ: بۆ ساڵی 2020 سێ بەرهەمێ نوێ بڵاو دەكەمەوە

رەمەزان هەرنی- زاری كرمانجی: خاتوونە هونەرمەندی رۆژئاوای كوردستان، نارین فەقێ كە ماوەی چەند ساڵە لە وڵاتی سوید دەژیت و كارە هونەرییەكانی لەوێ و كوردستان ئەنجامدەدات, باس لە نۆێترین بەرهەمی خۆی دەكات و هوكاری بێدەنگیشی ئاشكرا دەكات.
هونەرمەندی گۆرانی بێژ نارین فەقێ, بە زاری كرمانجی گووتی" دواین كارو بەرهەمی هونەریم بۆ رۆژئاوای كوردستان بوو، كە حەفتەیەكە بڵاو بۆیتەوە تێكستی شاعیری كۆچكردوو فەرهاد عەجمۆیە كە چەند ساڵە بەهوی نەخۆشی شێرپەنجە كۆچی دوایی كرد، لەسەر شەهید و میللەتی كورد نووسیبووی، ئەم شیعرەم بە شێوەیەكی پڕۆفیشناڵ تۆمار كرد و بڵاوم كردەوە, باسی نەهامەتییەكانی قامشلو دەكات، بەدەر لەم شەڕەی ئێستا پێشتریش قامشلو قوربانی داوە، تووشی نەخۆشی بووە، دوژمن كردوویەتییە ئامانج، ویستم نەخۆشی قامشلو بە گۆرانی تۆمار بكەم و هەموو كەسێك لەو بەرهەمە خۆی ببینێتەوە, بۆ رۆژئاوا جگە لە نوێترین بەرهەمی قامشلو بەرهەمێكیشم لەسەر واری زەیتون بڵاو كردۆنەتەوە، ئەویش لە تێكستی محەمەد سینۆ و ئاوازی هاوسەرم عەلی شاكر بوو، ئەم دوو بەرهەمەم پێشكەشی رۆژئاوا كردوونە".
گووتیشی" ئێستا پێنج بەرهەمی نوێ كە سینگلن و بەرهەمێك لەسەر قامشلو بۆ سێ بەرهەم ماوە نامەوێت زیاتر لەسەر بدوێم بەڵام ئامادەكاری بۆ دەكەم و بەرهەمێكم لە رۆژی جیهانی ئافرەتان بڵاو كردەوە لەسەر ئافرەتی كورد دروستم كردبوو، سێ بەرهەمی تر بۆ ساڵی نوێ ئامادە دەبن بۆ بڵاو كردنەوە كە بەرهەمی جیاوازن و ئومێد دەكەن بەدڵی گوێگرانی من و هونەری رەسەنی كوردی بن".
نارین موژدەیەكی نوێی دایە هەوادارنی و گووتی " موژدە دەدەم بە گوێگرانی خۆم بۆ ساڵی ئایندە نوێترین بەرهەم بڵاو دەكەمەوە, ئێستا بەهۆی باروودۆخی رۆژئاوای كوردستان نامەوێت بڵاویان بیكەمەوە، دەمەوێت شەڕو ناخۆشی كۆتایی بێن ئەو كات بەرهەمی تازە بڵاو بكەمەوە، ئەوەش زیاتر هۆكاری بێدەنگی من بوو لەو ماوەیەدا".

 

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

بیروڕا

زۆرترین بینراو