نازناوەكانی گواردیۆلا لە كاری راهێنەرایەتیدا

نازناوەكانی گواردیۆلا لە كاری راهێنەرایەتیدا

زاری كرمانجی- ئاژانسە هەواڵییە وەرزشییەكان: هەفتەی رابردوو تەمەنی پیپ گواردیۆلای راهێنەر بووە 49 ساڵ، لە ماوەی كاری راهێنەرایەتیدا گواردیۆلا سەرپەشتی سێ یانەی جیاوازی كردوە ئەوانیش یانەكانی بەرشەلۆنەو بایرن میونخ و مانچستەر ستی, ئەم راهێنەرە چەندین نازناوی جۆراوجۆری لەگەڵ ئەو یانانە بەدەستهێناوە.
لە ماوەی ژیانی راهێنەرایەتی 28 نازناوی بردۆتەوە, 3 نازناوی خولی یانەكانی ئیسپانیا, 3 سێ نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا, 2 جار بووەتە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا, 3 جار بووەتە پاڵەوانی خولی ئەڵمانیا, 2 جار جامی یانەكانی ئەڵمانیای بردۆتەوە, 2 جار بووەتە پاڵەوانی پریمەرلیگ, 2 جار جامی یانە پیشەگەرەكانی ئینگلتەرای بردۆتەوە, 2 جامی قەڵغانی خێرخوازی ئینگلتەرای بەدەستهێناوە, جارێكیش بووەتە پاڵەوانی جامی یەكێتی ئینگلتەرا, 3جار توانیویەتی جامی جیهانی یانەكان بباتەوە, 3 جامی سوپەری ئەوروپی بردۆتەوە, 2 نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە.

زۆرترین بینراو