ناسنامەی ئەو تەرمەی لە بڵێ دۆزرایەوە ئاشكرا بوو

ناسنامەی ئەو تەرمەی لە بڵێ دۆزرایەوە ئاشكرا بوو

بەرەڤان شاكر
ناسنامەی ئەو تەرمە ئاشكرا كرا كە دوێنێ لە رووباری بلێ سنووری ناحیەی بارزان دۆزرایەوە.
هنداڤ فەرهاد، كچە دانیشتوویەكی دێرەلووكە و لە رۆژی 17-6-2019 خۆی فڕێدەداتە ناو رووبار. دوای تێپەڕبوونی 68 رۆژ تەڕمەكەی بەدووری 50 كیلۆمەتر لە ماڵەكەی خۆی دۆزرایەوە.
باوكی كچەكەش ڕایگەیاند:" كچەكەم تەمەنی 16 ساڵ بوو و خۆی فڕێدابووە ناو رووباری دێرەلووك، دوای ونبوونی كچەكەمان و بێ هیوابوونی ئێمە لە دۆزینەوەی تەڕمەكەی، دوێنێ لە سنووری بارزان تەرمەكەی دۆزرایەوە".

زۆرترین بینراو