نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز فەرماندە مەنسور بارزانی

نامەیەكی كراوە بۆ بەرێز فەرماندە مەنسور بارزانی

بابەت – داوكاری

من باوكی نەخۆش ( زەینەب)ی تەمەن 12 ساڵان، ماوەیەكی زۆرە توشی شێرپەنجەی خوێن بووە، چەندین دكتۆرم لە هەرێمی كوردستان و تاران پێ كردووە و بردوومەتە وڵاتانی هندستان و ئوردن .
سێ ساڵە عیلاجی كیمیایم بۆ كردووە و كیمیایەكە كاریگەری نەرێنی لەسەر گورچیلەی درووست كردووە و لە ئێستادا گورچیلەكانی بە سستی كاردەكەن، بەپێی گووتەی پزیشكانی پسپۆڕ پێویست بوو دوو مانگ بەر لە ئێستا دووبارە بۆ چارەسەری پزیشكی بردبمانەوە بۆ ئوردن بۆ ( مركز حسین سرتان) لە عەممان.بەڵام بەهۆی خراپی باری داراییم نەمتوانی بیگەڕێنینەوە لای پزیشك چونكە زیاتر لە (25000) دۆلاری پێویستە و ئەویش لە توانای ئێمەدا نییە .
بۆیە داواكارم لە بەرێزتان كاك( مەنسور بارزانی), وەك باوكێك بۆ رۆڵەكەی بەهانای كچە بچوكەكەمەوە بێیت و لە مردن رزگاری بكەی، تەنیا و تەنیا خودا و تۆم هەیە كە ژیانی كچە بچوكەكەم لە مردن رزگار بكەی. چاوەروانی وەڵامی بەرێزتانم، زۆر بەپەلە كچەكەم بەرم بۆ ( مركز حسین سرتان ) لە عەممان تاكو بەخێرایی چارەسەری بۆ بكەین. چونكە (2) مانگ لە وادەی خۆیی دواكەوتووە و چاوەرێی خودا و جەنابتم، خودای گەورە بۆ ئێمە ساغ و سەلامەتت بكات.

لەگەڵ رێزدا ...
زەینەب محەمەد
07501116641

زۆرترین بینراو