ناوچە سنووریەکانی برادۆست تۆپباران دەکرێت

ناوچە سنووریەکانی برادۆست تۆپباران دەکرێت

زاری کرمانجی - سیدەکان : ئەمڕۆ شەممە تۆپخانەکانی سوپای تورکیا تۆپبارانی ناوچە سنووری و کوێستانەکانی دەڤەری برادۆست دەکات . ماوەی سێ رۆژە تورکیا لە رێگەی تۆپخانەکانی گوند و ئاوای و ناوچە سنووریەکانی ناحیەی سیدەکانی سەر بە قەزای سۆران تۆپباران دەکات .

کەبیڕ رەسوول هاووڵاتییەکی دانیشتووی گوندی لێتانی سیدەکانە بە زاری کرمانجی گووت" بەیانی ئەمڕۆ بە چڕی تۆپبارانی دەورووبەری گوندەکەمان کرا, خۆشبەختانە دانیشتووی گوندەکەمان هیچ زیانی گیانیان پێ نەگەیشتووە و سەلامەتن". ئەو هاووڵاتییە کە ئاگاداری تۆپبارانەکەیە دەڵێ" تۆپخانەکەی تورکیا بۆ ماوەی سێ رۆژ لەسەر یەک بەردەوامی هەیە, هەریەک لە گوند و کوێستانەکانی رۆبی رواڵ, پونگستا, سەرشیو, ئەو رووی شێخ رەش بە سەختی تۆپباران کرا".

لای خۆشیەوە, ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بە زاری کرمانجی راگەیاند" تۆپبارانەکانی تورکیا دووای ئەوە دێت کە پێشتر, چەکدارانی پەکەکە لە سنووری سیدەکان, چەندین ناوچەی ستراتیژیان لە گوند و کوێستانەکان بەدەستەوە بوو لە بێرکم و سنین, لۆڵان, خواکوڕک, چیادێل, خنێرە, بارەگا و بازگەی خۆیان بە تەواوی پێداویستیەوە دانابوو, لە ئێستەدا چەکدارانی پەکەکە هیچ ناوچەیەکی دیاری کراویان لە ژێر دەست نەماوە و تەنها شەڕی پارتی زانی دەکەن, ئەمەش وای کردووە تورکیا بە هەڕەمەکی تۆپباران و بۆردومانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان بكات.

زۆرترین بینراو