ناوچە سنووریەکانی سیدەکان تۆپباران و بۆردومان کرا

ناوچە سنووریەکانی سیدەکان تۆپباران و بۆردومان کرا

زاری کرمانجی - سیدەکان: درەنگانی شەوی رابردوو, تورکیا تۆپبارانی گوندە سنووریەکانی سەر بە ناحیەی سیدەکانیان کرد .

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە سیدەکان بە زاری کرمانجی راگەیاند" شەوی رابردوو هێزەکانی تورکیا بە چڕی تۆپبارانی سەری زرارانیان لە گوندی خەلیفانی دەڤەری برادۆست کرد و هیچ زیانی گیانی هاووڵاتییانی سڤیلی لێ نەکەوتەوە.

ئاشکراشی کرد" دوای تۆپبارانەکەی شەوی رابردوو, بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینیش فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆردوومانی بێرکمەی سەر بە سیدەکانی کردووە، بەڵام هیچ یەک لە تۆپباران و بۆردوومانەکان زیانی گیانییان بۆ خەڵکی سڤیل نەبووە، بەڵام زیانی ماددیان هەبووە".

بیروڕا

زۆرترین بینراو