ناوەندی سەرچنار خولێکی زمانی جەستە دەکاتەوە

ناوەندی سەرچنار خولێکی زمانی جەستە دەکاتەوە

محەمەد ئامۆکەیی_ زاری کرمانجی: ناوەندی چالاکی و پێگەیاندنی سەرچناری یەکێتی لاوان، هەستا بەکردنەوەی خولێک بۆ ژمارەیەک کچ و کوڕ.

نیاز عەبدوڵا، بەرپرسی ناوەندی چالاکی و پێگەیاندنی سەرچنار، سەر بەناوەندی باڵای سلێمانی یەکێتی لاوان، بەزاری کرمانجی راگەیاند" پێگەیاندن ئاشنابوون و پەرەدانە بە توانا مرۆییەکان، پێشکەوتن و سەردەمیانە بوونیش پێویستی بە خۆ پێگەیاندنی بەردەوامە، هەربۆیەش بەگرنگمان زانی وەک ناوەندی چالاکی و پێگەیاندنی سەرچنار، خولێکی (زمانی جەستە، ئەتەکێت، پرۆتۆکۆڵ، هونەری وتاردان) بکەینەوە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ کە لەلایەن م (لەنیا جەماڵ سەعید)ەوە وانەکان وترانەوە ، خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە زانکۆی ئەڤرست لە وڵاتی ئەمریکا.

دەشڵێت" لەبەرنامەمان دایە بۆداهاتوو خول و سمیناری زیاتر بۆ لاوانی ناوچەکەمان بکەینەوە، سوپاسی ئەو کەسانەش دەکەین کە هەمیشە هاوکارمانن بۆ کردنەوەی خولی لەمجۆرە.

 

 

 

زۆرترین بینراو