ناوەندی شێروان مەزن لەسەر بارودۆخی رۆژئاوا قسەی كرد

ناوەندی شێروان مەزن لەسەر بارودۆخی رۆژئاوا قسەی كرد

رەمەزان هەرنی
بەهۆی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان و دەربەدەركردنی هەزار خێزانی كورد لە شارەكانی رۆژئاوا ناوەندی شێروان مەزن و یەكێتی ئافرەتانی كوردستان، سمینارێكیان لەسەر بارودۆخی رۆژئاوای كوردستان بۆ رێبەر سەعدوڵڵا بەرپرسی تیپی هونەری كانی بۆت رێكخست.
شلیر بەهجەت، بەرپرسی یەكیتی ئافرەتانی ناوەندی شێروان مەزن بە زاری كرمانجی گۆت:" بەهۆی ئەو زوڵم و زۆرەی لەسەر كوردانی رۆژئاوای كوردستان هەیە لەلایەن توركیاوە كە سەرتاپای جیهانی نیگەران كردووە ناوەندی شێروان مەزن لەسەر بارودۆخی رۆژئاوا سمینارێكیان بۆ رێبەر سەعدوڵڵا بەرپرسی تیپی هونەری كانی بۆت لەسەر بارودۆخی سوریا و دەربەدەركردن و ئاواربونی كوردانی رۆژئاوا رێكخست.
گوتیشی:" سمینارەكە لە ژێر ناوی بارودۆخی ئێستای كوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەراست بوو كە تێدا كورگێڕ بە وردی تیشكی خستەسەر چەند خالێكی پەیوەست بە رۆژئاوای كوردستان و یەكگرتنی كورد لە هەموو پارچەكانی جیهان بۆ سەرخستنی ئەم دۆزە كۆتایی هێنان بەشە لە ناوچە كورد نشینەكاندا، لە سمینارەكەدا ژمارەیەك بەرپرسی سیاسی و حكوومی و رێكخراوەكان و جەماوەری دەڤەرەكە ئامادەبوون".

 

 

 

زۆرترین بینراو