ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و بەرھەم ساڵح ئاشكرا دەكرێت

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و بەرھەم ساڵح ئاشكرا دەكرێت

دوای كۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و بەرھەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە ئاشكرا كرا.

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كە یەكێك بوو لە بەشداربووانی كۆبوونەوەكە بە رۆژنامەنووسانی گوت: "لە كۆبوونەوەی سەرۆكی ھەرێم و سەرۆككۆمار باس لە ھەموار كردنەوەی دەستووری عێراق كرا. ئەوە خرایەڕوو كە ھەرێمی كوردستان لەگەڵ ھەموار كردنەوەی دەستوورە بە جۆرێك باشتربێت لەوەی كە ئێستا ھەیە و خزمەتی زیاتری گەلانی عێراق بكات".

ھەروەھا ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا گوتی: "بەگشتی گفتوگۆ لەبارەی دوو تەوەر بوون، كە بریتی بوون لە ھەموار كردنەوەی دەستووری عێراق و خۆپیشاندانەكانی ئێستای عێراق".

گوتیشی: "تەوەرێكی دیكە كە قسەی لەبارەوە كرا، ھاوپەیمانی كوردستانی بوو، كە گرنگە فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە پەرلەمانی عێراق ھاودەنگ و ھاوھەڵوێست بن، بەتایبەتی لەسەر ھەمواركردنەوەی دەستوور".

بیروڕا

زۆرترین بینراو