ناچۆ تووشی پێكان هات

ناچۆ تووشی پێكان هات

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی رایگەیاند یاریزانێكی تووشی پێكان هاتووەو ئەگەری زۆری هەیە نەتوانێ بۆ یاری بەرامبەر ئیبار لە یەكەم یاری دەستپێكردنەوەی لیگا بەشدار بكات.
لەمبارەیەوە، تیمی پزیشكانی ریال مەدرید رایانگەیاند ناچۆ هیرناندێز بەرگریكاری ریال مەدرید تووشی پێكان هاتووە، بەگوێرەی پشكنینەكان ناچۆ لە ماسوولەكەكانی رانی راستی ئازاری هەیەو چاوەڕێ دەكرێ هەندێك چارەسەرو تێستی دیكەی بۆ بكرێت بۆ ئەوەی چارەنووسی بۆ یاری بەرامبەر ئیبار دیاری بكرێت.
جێی ئاماژەیە، لەوساتەدا زۆربەی یاریزانە گرنگەكانی ریال مەدرید ئەوانەی پێكانیان هەبوو وەك ئاسنسیۆو هازاردو مارسیلۆو ماریانۆ هەموو گەڕاونەتەوە مەشقەكانیان و بۆ یاری ئیبار لە ئامادەباشیدان.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو