نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دۆلار دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٨ ی شوبات نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بە بەراورد بە دوێنی بەیانی دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینیووە.

 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەرامبەر دیناری عێراقی بەم شێوەیە بە ماڵپەڕی " سپی " راگەیاند:

 

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزار و ٦٠٠ دینارە، لە کاتێکدا دوێنێ بەیانی بە ١٤٥ هەزار و ٤٠٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٤ هەزار و ٦٠٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٠ هەزار و ٦٥٠ دینارە.

 

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

 

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٨٠٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٩ هەزار و ٥٥٠ دینارە.

- نرخی یەک ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٦٤ هەزار دینارە.

زۆرترین بینراو