نرخی نەوت ئەمڕۆ دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی

نرخی نەوت ئەمڕۆ دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی

ئەمرۆ پێنجشەممە ۲۸-٥-۲۰۲۰
نرخی یەك بەرمیل نەوتی تێكساس بۆ٣١دۆلار و٣٧ سەنت دابەزی, نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنتیش بە رێژەی ٣.٢٪‏ دابەزی بووە ٣٣دۆلار ٦٤سەنت.
بەرز بوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهاندا پەیوەستە بە ئاستی بەرهەمهێنانی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت.
لە لایەكی تریشەوە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كەمبوونەوەی خواست، نرخی نەوت بۆ خوار ٢٠ دۆلار دابەزی ئەمەش زیانی زۆری لە وڵاتانی بەرهە هێنەری نەوت داوە.

زۆرترین بینراو