نرخی نەوت بەرزبوەوە

نرخی نەوت بەرزبوەوە

زاری كرمانجی:
بەگوێرەی داتاکانی مامەڵەکردن بۆ یٔەمڕۆ چوارشەممە 3ی حوزەیران، بۆ یەکەم جار لەوه‌ته‌ی 6ی مانگی یٔاداری رابردووەوە نرخی نەوتی برێنت بەربەستی 40 دۆلاری بۆ هەر بەرمیلێک تێپەڕاند.

بەگوێرەی داتاکان، بەرەبەیانی یٔەمڕۆ نرخی نەوتی برێنت بۆ گرێبه‌سته‌كانی مانگی یٔاب بەڕێژەی 1.14% بەرزبوویەوە و گه‌یشته‌ 40.08 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هەروەها نرخی نەوتی خاوی تێکساسی سووک بۆ گرێبه‌سته‌كانی مانگی تەمووز بەڕێژەی 1.96% بەرزبوویەوە و گه‌یشته‌ 37.53 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

بیروڕا

زۆرترین بینراو