نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە

نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە

 

زاری كرمانجی: ئەمڕۆ پێنج نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەوە و لە سەرو 32 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاوكردەوە، ئەمڕۆ 9-4-2020 نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 33 دۆلارو 17 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوە كراوە، هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش، بە 25 دۆلار و 82 سەنت مامەڵەی پێوە كرا.

رێكنەكەوتنی روسیا و سعودیە لەسەر كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، نرخی نەوتی رووبەڕووی دابەزینێكی گەورە كرد.

دوای گفتوگۆكانی نێوان سەرۆكی ئەمریكا لەگەڵ سەرۆكانی رووسیا و سعودیە لەبارەی دابەزینی نرخی نەوت، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا نرخەكەی جارێكیتر روو لە بەرزبوونەوەیە.

شارەزایانی بواری نەوت پێیانوایە بەهای نەوت بەستراوەتە بە كۆبوونەوەكەی ماوەی داهاتوو نێوان روسیە و سعودیە و واپێشبینی دەكرێت بە هۆی ناوبژیوانی ئەمریكاوە نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەكی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت.

زۆرترین بینراو