نرخی نەوت لە بەرزبونەوەدایە

نرخی نەوت لە بەرزبونەوەدایە

پشتیوان كریم-سۆران:
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٤٢ دۆلار و ٩٣ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٤٠ دۆلار و ٨٨ سەنت دەفرۆشرێت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورییەکان، لە ماوەی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی ١٠٪ و نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ڕێژەی ١٣٪ بەرزبووەتەوە.
هاوکات بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت کەوالە ٢٠ی نیسانی ئەمساڵ، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بۆ ٣٧ دۆلار لە خوار سفرەوە دابەزی.
بەم هۆیەش لە مانگی ئازاردا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی لە دوای ساڵی ٢٠٠٢ تۆمارکرد، بە جۆرێک بوو کەوا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.

زۆرترین بینراو