نزای مردن لە جۆكۆڤیچ دەكرێ

نزای مردن لە جۆكۆڤیچ دەكرێ

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: تا دێت شاڵاوی تووڕەیی كرواتییەكان لە دژی نۆڤاك جۆكۆڤیچی تێنسزانی سربی زیاد دەبێت و كار گەیشتووەتە ئەوەی هیوای مردنی بۆ بخوازن.
هۆكاری تووڕەبوونی كرواتییەكان لە جۆكۆڤیچ ئەو پاڵەوانێتییە خێرخوازییەی تێنس بوو كە جۆكۆڤیچ لە شاری زاداری كرواتی رێكیخست و بووە هۆكاری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لەنێو یاریزان و هاندەرانی بەشداربوودا.
ئەگەرچی خاوەنی پلەی یەكەمی ریزبەندی باشترین تێنسزانانی جیهان، چەندینجار داوای لێبوردنی كردووە، بەڵام كرواتییەكان زۆر تووڕەن بەهۆی ئەوەی تا دێت ژمارەی تووشبووان بەهۆی ئەو پاڵەوانێتییەوە زیاد دەكات.
ئاستی رق و تووڕەیی كرواتییەكان، بەتایبەتیش خەڵكی شاری زادار لە بەرامبەر جۆكۆڤیچ گەیشتووەتە راددەیەك كە هیوا دەخوازن تێنسزانە سربییەكە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بمرێت.
خەڵكی شاری زادار لەسەر دیواری باڵەخانەو خانووەكانیان نزای خراپیان بۆ جۆكۆڤیچ نووسیووە، كە لەسەریان نووسیوە ”هیوادارین جۆكۆڤیج بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بمریت هەروەها نووسیویانە مردن بۆ جۆكۆڤیچ و سڵاو لە سبلیت
پۆلیسی شارەكە بەدوای ئەنجامدەرانی ئەو كارەدا دەگەڕێن، بەڵام هێشتا رایان نەگەیاندووە هیچ كەسێكیان دەستگیر كردووە یان نا.
سبلیت زیدی باب و باپیرانی جۆران ئیڤانیسیڤیچی راهێنەری كرواتی جۆكۆڤیچە، كە ئەویش تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بووە.
پێشتر نۆڤاك جۆكۆڤیچیش تووشبوونی خۆی و هاوژینەكەیشی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاندووە.

 

زۆرترین بینراو