نزیكەی ٢٥ هەزار گەشتیار سەردانی رواندزیان كردووە

نزیكەی ٢٥ هەزار گەشتیار سەردانی رواندزیان كردووە

محەممەد مەحموود 
رێژەی هاتنی گەشتیاران بۆشوێنە گەشتیاریەكانی سنوری قەزای رواندز لە سێ‌ رۆژی جەژنی رەمەزان نزیكەی 25 هەزار گەشتیاربوونە بەراوردیش لەگەڵ جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ 10 هەزار گەشتیار زیاتر سەردانی ناوچە گەشتیاریەكانی سنوری رواندزیان كردووە.
لەم بارەیەوە چیایی محەممەد حەسەن بەرپرسی بنكەی گەشتوگوزاری رواندز بەزاری كرمانجی راگەیاند" لە سێ رۆژی جەژن نزیكەی 25 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیاریەكانی رواندزیان كردووە، زۆربەی گەشتیارانیش لەخواروو و ناوەڕاستی عێراقەوە هاتبوون بۆئەوەی كاتەكانی پشووی جەژن لێرە ببەنە سەر .
بەرێوەبەری بنكەی گەشتوگوزاری رواندز گووتیشی " ئەوانەی جەژنی نەورۆز هاتبوون زیاتر سەردانی كەر بوون نەك گەشتیار چونكە سەیرانی كەری خۆماڵی بوون بۆ نەورۆز نزیكی دە هەزار گەشتیار هاتبونە ناوچەكەمان، بەڵام لەسێ‌ رۆژی جەژنی رەمەزان نزیكەی 25 هەزار گەشتیار روویان لەناوچە گەشتیاریەكانی قەزای رواندز كردووە ئەمەش ئەوە دەردەخات لەم جەژنە گەشتیاری زیاتر هاتوونەتە ئەم ناوچەیە بەو پێیەی زۆربەی شوێنە گەشتیاریەكان كەشێكی فێنكیان هەیە بۆ گەشتیاران.
چیایی گووتیشی" بە درێژای رۆژانی جەژن گشت شوێنەكانی مانەوە لە رواندز لەلایەن گەشتیارانەوە داواكارابوون و گێرابوون بۆمانەوە.

 

زۆرترین بینراو