نزیكەی 500 هەنگەوان و 10 هەزار هەنگ لە سنووری سیدەكان هەن

نزیكەی 500 هەنگەوان و 10 هەزار هەنگ لە سنووری سیدەكان هەن

بەرپرسی هۆبەی كشتوكاڵی سیدەكان گوتی، لە سنووری سیدەكان نزیكەی 500 هەنگەوان و 10 هەزار هەنگ هەن، بەڵام ئەوەی بۆتە جێگەی نیگەرانی هەنگەوانان نەبوونی هاوكارییە لای حكوومەت، كە ئەوە بۆ چەند ساڵێك دەبێت حكوومەت هاوكاری هەنگەوانان ناكات.
شوان عەزیز، بەرپرسی هۆبەی كشتوكاڵی سیدەكان بۆ زاری كرمانجی ئاشكرای كرد، لە سنووری سیدەكان نزیكەی 500 هەنگەوانمان هەنە بە هەنگەوانی خۆجێی و دەرەوەی سیدەكان كە بۆ بەخێو كردنی هەنگ روو لە دەڤەرەكەمان دەكەن، لە كاتێكدا نزیكەی 10 هەزار هەنگ لە جۆری سندووق و " خەلێف " لە كوێستان و گوندەكانی سیدەكان بەخێو دەكرێن.
بەرپرسی هۆبەی كشتوكاڵی سیدەكان گوتیشی:" هەرچەند پێشتر كەل و پەلی هەنگ بە هەنگەوانان دەدرا، وەكو سندوق و دەرمانی هەنگ و زۆربەی پێداویستیەكانی تر، بەڵام ئەوە ماوەی چەند ساڵێكە بەهۆی قەیرانی دارایی هیچ جۆرە هاوكاریەك و پێداویستی هەنگ بۆ هەنگەوانان ناكرێت لەو دەڤەرە، هەرچەندە هەنگەوانان تەواوی پێداویستیەكان بەخۆیان دەكڕن، بەڵام پێنەدانی كەل و پەلی هەنگەوانی لەلایەن حكومەتەوە واتە هاوكاری نەكردنی حكومەت بە هەنگەوانان، دەبێتە سستیەك لە كاكردنیان، ئێمەش بۆ ئەو مەبەستە داوا لەسەرووی خۆمان كردووە بۆ هاوكاری كردن و پێداویستیەكانی هەنگەوانانی سیدەكان.

زۆرترین بینراو