نزیكەی 600 پارچەی مین و تەقەمەنی لەناو بردران

نزیكەی 600 پارچەی مین و تەقەمەنی لەناو بردران

زاری كرمانجی-سمیلان:

بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی هەولێر لە رێگەی تیمی تەقاندنەوە هەڵسا بە لەناوبردن و تەقاندنەوەی سەرجەم ئەو مین و تەقەمەنیانەی كە لەماوەی رابردوودا لە رێگەی تیمەكانی مینلابەری پوچەڵكرابوونەوەو لە كێڵگە مینیەكان هەڵگیرابوونەوە.

جەبار مستەفا، سەرۆكی دەزگای مین بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: بەهۆی قەیرانی دارایی و سەرهەڵدانی پەتای ڤایرۆسی كۆڕۆنا و قەدەغەی هاتووچۆ لە هەرێمی كوردستان بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرهەمی دەزگا لە پاككردنەوەی خاكی كوردستان لە مین و تەقەمەنییەكان كەمی كردووە، بەڵام تیمەكان بەردەوامن لە نەهێشتنی ئەو مەترسیانەی لە رێگەی مین و تەقەمەنی دێنە بەردەم هاوڵاتیان و پرۆژە خزمەتگوزارییەكان، ئەمڕۆش بە سەدان مین و تەقەمەنی لە ئەنجامی روبەڕوبوونەوەی كارمەندانی دەزگای مین لەگەڵ مین و تەقەمەنی تەقێندرانەوە و لەنێوبردران كە هەر یەكێكیان مەترسی بوون لەسەر گیانی هاوڵاتیان.

ئەو پارچە مین و تەقەمەنیانەی لە دەڤەری باڵەكایەتی تەقێندرانەوە پێكهاتبوون لە 597 پارچە مین و تەقەمەنی، بەپێی ئاماری دەزگای مین ئەمساڵ هەزار و 236 پارچە لوغم و تەقەمەنی لەلایەن تیمی تەقاندنەوەی مین تەقێندراونەتەوە، كە پێشتر لەلایەن تیمەكانی مینلابەری هەڵگیراونەتەوە.

زۆرترین بینراو