
نهێنی سەرکەوتنی ژیانی هاوسەرگیری چییە؟
ئا: هۆژين شهوكهت
پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری بێگومان ئاسان نییە، بەڵام قورس نییە و دەکرێت ژیانێکی پڕ لە بەختەوەری دروست بکەیت گەر پەیوەست بێت بە نهێنیەکانی سەرکەوتنی ژیانی هاوسەرگیرییەوە پابەندی کۆمەڵێک رێنمایی بیت وهك:
1-گوێ گرتن لە یەکتری، ئەمە خاڵێکی سەرەکیيە بۆ ئەوەی لەیەکتری تێبگەن و پێکەوە چارەسەری کێشەکانی نێوانیان بکەن و گفتوگۆ هەبێت.
2-تەرخان کردنی بەشێکی کاتیان لە ژیانی رۆژانەدا بۆ یەکتری و بەسەربردنی کەشێکی رۆمانسی و جیاواز لە رۆتینی رۆژانە.
3-دابەشکردنی بەرپرسیاریيەتی خێزانی بەسەر هەردوولادا وەک دوو هاوسەر، نەک تەنها لایەنێک بەو ئەرکە هەستێت.
4-بایەخدان بە یەکتری لە هەموو بارودۆخێکدا و پشتیوانی یەکدی، ئەمە خاڵێکی سەرەکیە بۆ نوێکردنەوەی ژیانی هاوسەرگیری و خۆشەویستیان.
وهرگيراوه له كهى مهگهزين