نهێنی لۆگۆی بەرشە و میلان

نهێنی لۆگۆی بەرشە و میلان

زاری كرمانجی- ئاژانسیە هەواڵیە وەرزشییەكان: هەرگیز لەخۆت پرسیەوە ئەم خاچەی كە لە ئاڵای ئینگڵتەڕای ئێستا دەچێت، چی دەكات لەنێو لۆگۆی یانەی بەرشەلۆنە؟ قەت بیرت بۆ ئەوە نەچووە كە چ شتێك یانەیەكی ئیتاڵی وەك میلان و كەتەلۆنییەكی وەك بەرشە لەگەڵ ئینگڵتەڕادا بەیەكەوە دەبەستێتەوە؟ لەم بابەتەدا چێژ لەو چیڕۆكە وەربگرن كە كەتەلۆنییەكان شانازی پێوەدەكەن و ئیتاڵییەكانیش ناتوانن نكۆڵی لێبكەن.
لەماوەی دامەزراندنی یانەی بەرشەلۆنە تا ئەمڕۆ چەندین جار گۆڕانكاری لە لۆگۆی بەرشەلۆنە كراوە، بەڵام بەشێوەیەكی كەم شێوازی لۆگۆكە گۆڕاوە, ئەوەی جێگەی سەرنجە بوونی ئاڵای وڵاتی ئینگڵتەڕایە لەسەر لۆگۆی یانە ئیسپانییە كەتەلۆنییەكە, هۆكاری ئەم ئاڵای ئینگڵتەڕایە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمێكی زۆر پێش ئێستا كە جۆرە گیاندارێكی دڕندە هاتبووە ناو گوندێكی كەتەلۆنیاو شەوانە چەندین منداڵی دەخوارد، تا وای لێهات دواجار بەڕێوبەری كەتەلۆنیا بڕیاری دا شەوانە كەسێك وەك خۆبەخش بنێرێ تاوەكو گیاندارەكە بیخوات و نەیەتە ناو لادێكە خەڵكی زیاتر بخوا.
بڕیارەكە بۆخەڵك قورس بوو ناچار بەتیروپشك بڕیارەكە پەسەند كرا شەوێك لەشەوەكان ناوی كوڕی بەڕێوبەرەكە دەرچوو، بۆیە زۆر هەستی بە نائومێدی كرد بەڵاام كەسێك بەناوی سانت جۆردی بڕیاریدا لەجێی كوڕی بەڕێوبەرەكە بچێت و رووبەڕووی گیاندارەكە شەڕبكات لەدارستانەكە, ئەمەش بووە جێی سەرسوڕمانی هەمووان بۆ ڕۆژی دواتر بینرا، جۆردی بەسەلامەتی هاتۆتەوەو گوڵێكی بەدەستەوەبوو، دای بە بەڕێوبەرەكەو گووتی" گوڵ بەسەر خەڵكەكە دابەش بكە، گیاندارەكەم لەناوبرد".
لەوكاتەوە خەڵكی كەتەلۆنیا هەموو ساڵێك لە ۲۳ ی مانگی ٤ گوڵ دەبەخشنەوە بەیەكترو هەمووان باسی ئازایەتی جۆردی دەكەن و ئینگلیزەكانش ئەم یادە دەكەنەوەو شانازی بە سانت جۆردیەوە دەكەن.
شایەنی باسە جۆردی بە رەچەڵەك ئینگلیز بوو، بۆیە وەك رێزێك كە جۆردی ژیانی چەندین كەسی رزگاركرد ئاڵای نیشتیمانی جۆردی كە ئینگڵتەڕابوو لەسەر چەندین نەخۆشخانەو قوتابخانەو یانەكان تێكەڵ بەئاڵای كەتەلۆنیا كرا.
لەو كاتەوەی یانەی بەرشەلۆنەش درووستكرا دواجار ئاڵای نیشتیمانی جۆردیان تێكەڵ بەئاڵای یانەی بەرشەش كرد .
هۆكاری ئاڵای ئینگڵتەڕا لەسەر لۆكۆی ئەیسی میلانش ئەوەیە یەكەم دامەزرێنەرو یەكەم سەرۆكی یانەی میلان هەر بەریتانی بوون.

زۆرترین بینراو