نه‌وتی بایه‌ع بۆ 48 هەزار دینار كەم دەكرێتەوە

نه‌وتی بایه‌ع بۆ 48 هەزار دینار كەم دەكرێتەوە

زاری كرمانجی-سۆران: ئەگەرچی بۆ هەر بەرمیلێك نەوتی بایعی 53 هەزار دینار لە هاووڵاتییانی دەڤەری سۆران وەرگیراوە، بەڵام دوای ناڕەزای خەڵك لە گرانی نرخەكەی بۆ 48 هەزار دینار كەمكرایەوە.
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی، بەهۆی جیاوازی لە نرخی نەوتی بایەع لە پارێزگایەك بۆ پارێزگایەكی دیكە ناڕەزای هاووڵاتییانی لێكەووتۆتەوە، لە سنووری پارێزگای هەولێریش بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەكانی دەڤەری سۆران، پێشتر بۆ هەر بەرمیلێك 53 هەزار دینار لە سەرۆك خێزانەكان وەرگیراوە".
بەڵام ئەمڕۆ هەینی برێارداروە نرخەكەی بۆ 48 هەزار دینار كەمبكرێتەوە، ئەوانەش كە پارەی زیاتریان داوە بۆیان بگەڕێندراوە لە رێگەی بریكارەكانی خۆراكەوه‌ وه‌ری بگرنه‌وه‌..

زۆرترین بینراو