نوسینگەی تاكسی تەلەفۆنی تایبەت بەئافرەتان بوونی نییە

نوسینگەی تاكسی تەلەفۆنی تایبەت بەئافرەتان بوونی نییە

محەممەد مەحموود–سۆران
لەزۆربەی شاروشارۆچكەكانی كوردستان نووسینگەی تاكسی تەلەفۆنی كراونەتەوە كە هاووڵاتیان هەر كاتێك پێویستیان بە ئۆتۆمبێل بوو دەتوانێت پەیوەندی بەو نووسینگەیەوە بكات و ئۆتۆمبێل بگاتە بەردەمی ،ئەوەی جیگەی قسە لەسەر كردنە تا ئێستا لە كوردستان نووسینگەیەكی تایبەت بە ئافرەتان نییە كە هەموو كارماندانی ئەو نووسینگەیە ئافرەت بن بۆ ڕاپەراندی كارەكان.
عەلی عەبدولرەحمان بەرێوەبەری نووسینگەی گواستنەوەی سۆرانە لەسەر كردنەوەی نوسینگەی تاكسی تەلەفۆنی تایبەت بەئافرەتان بۆزاری كرمانجی گووتی " تائێستا نوسینگەێكی تاكسی تەلەفۆنی تایبەت بەئافرەتان لەسنوری دەڤەری سۆران بوونی نییە، كەسیش نەهاتووە داواكارێكی لەم جۆرە پێشكەشی ئێمە بكات بۆ كردنەوەی نووسینگەێكی لەم جۆرە ، ئەگەر ئافرەتێك بێت و نووسینگەێكی لەم جۆرە بكاتەوە ئێمە هاوكاری دەبین گەر رێنمایەكان جێ‌ بەجێ‌ بكات كەتایبەتن بەكردنەوەی نووسینگەی تاكسی تەلەفۆنی.
بەرێوەبەری نووسینگەی گواستنەوەی سۆران ئاماری سەرجەم نووسینگەكانی تاكسی تەلەفۆنی سنوری دەڤەری سۆرانیشی بۆ زاری كرمانجی باسدەكات و دەڵێت" لەسنوری نووسینگەی گواستنەوەی سۆران 18 نووسینگەی تاكسی تەلەفۆنی هەنە لەو ژمارەیەش ، 14 نووسینگە لەناو سۆران و 3 نووسینگە لەشاری رواندزو یەك نووسینگەش لەشاری خەلیفانە ، كۆی گشتی نووسینگەكانی تاكسی تەلەفۆنی لەسنوری نووسینگەی گواستنەوەی سۆران 18 نووسینگەیە.

 

زۆرترین بینراو