نوسینگەی پاسپورت لە سۆران دەكرێتەوە

نوسینگەی پاسپورت لە سۆران دەكرێتەوە

وەزیری ناوخۆی عێراق رەزامەندی دەربڕی بۆ كردنەوەی نوسینگەی پاسپۆرت لە سۆران بۆ ئەوەی كار ئاسانی زیاتر بۆ ھاووڵاتیان بكرێت .
د. ناسر ھەركی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند وەزیری ناوەخۆی عێراق رەزامەندی نیشاندا بۆ كردنەوەی نوسینگەی پاسپۆرت لە شاری سۆران فەرمانە وزیاریەكە دەرچووە تەنھا چەند رێكارێكی ئیداری ماوە تاوەكو بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە .
لە بەشێكی تری قسەكانی دا د. ناسر ھەركی گوتی : دوای ئەوەی داوامان لە وەزیری ناوخۆی عێراق كرد ھاووڵاتیانی ناوچەكانی چۆمان و مێرگەسۆر و ناوچە سنووریەكان رێگاێكی درێژ دەبڕن تاوەكوو دەگەنە ھەولێر بۆ مامەلەی پاسپۆرتەكانیان ئەمەش ئەركێكی گرانی خستۆتە سەر ھاووڵاتیان بۆیە دوای كردنەوەی نوسینگەی پاسۆرتمان كرد لە شاری سۆران تاوەكو مامەلەكانیان خراتر ڕای بكرێت .

زۆرترین بینراو