نووسینگەی سەرۆكی حكومەت بۆ دیراسەتكردنی گرێبەستەكان لەگەڵ لێژنەی باڵای پێوەری زیرەكی كاره‌با كۆبوویه‌وه‌

نووسینگەی سەرۆكی حكومەت بۆ دیراسەتكردنی گرێبەستەكان لەگەڵ لێژنەی باڵای پێوەری زیرەكی كاره‌با كۆبوویه‌وه‌

زاری كرمانجی - نووسینگەی سەرۆكی حكومەت بۆ دیراسەتكردنی سەرجەم گرێبەستەكان لەگەڵ لێژنەی باڵای پێوەری زیرەك كۆبوونەوە.

وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان، بڵاوی كرده‌وه‌ بەمەبەستی بەدواداچوون و دیراسەتكردنی  سەرجەم گرێبەستەكان لەوەزارەتەكان، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ رێكەوتی 2021/1/18 شاندێكی نووسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتنە وەزارەتی كارەبا و لەگەڵ لێژنەی باڵای پرۆژەی پێوەری زیرەك كۆبوونەوە.

وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیده‌گه‌ێنێت،  لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت كرایە سەر ناوەڕۆكی گرێبەستی تایبەت بە پرۆژەی پێوەری زیرەك و بەتێروتەسەل باس لە پرۆژەكەو ووردەكارییەكانی ناو گرێبەستەكە كرا.

بابەتى پەیوەندیدار ناوخۆ

زۆرترین بینراو