نووسینگەی پاسپۆرت لە سۆران كرایەوە

نووسینگەی پاسپۆرت لە سۆران كرایەوە

بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پارێزگاری هەولێر و نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی عێراق، قایمقام و بەرپرسانی حزبی و حكوومی لە سنووری قەزاكانی سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان و رواندز نووسینگەی پاسپۆرت لە سۆران كرایەوە.
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ دەزگاكانی راگەیاندن دیاركرد:" بە ئامادەبوونی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی عێراق، نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران كرایەوە، پیرۆزبای لە خەڵكی هەر چوار قەزای سنوورەكە دەكەین، ماندوبوونێكی زۆر بینرا تا ئەو نووسینگەیە كرایەوە، هاوكاریەكی زۆر باش هەبووە لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ كردنەوەی ئەو نووسینگەیە، بۆیە زۆر سوپاسی وەزیری ناوخۆی حكوومەتی عێراق دەكەین، هەروەها سوپاسی ئەو پەرلەمانتارانە دەكەین كە رۆڵیان بینیوە بۆ كردنەوەی ئەو نووسینگەیە.
وەزیری ناوخۆ گوتیشی:" هیوادارین خەڵكی ناوچەكە باشترین سوود لێی ببینن، هاووڵاتیان هاوكار بن لەگەڵ نووسینگەكە و دامەزراوەكانی حكوومەت لەناوچەكە، قایمقام و ناحیەكان بۆ ئەوەی بتوانن خزمەتگوزارییەكان وەكو پێویست پێشكەش بە هاووڵاتیان بكەن، هەر لەگەڵ كردنەوەی نووسینگە و لە ماوەیەكی كورتدا دوو كەس بوونە خاوەنی پاسپۆرت، پیرۆزبای لە خاوەنەكانیان دەكەین.

 

بیروڕا

زۆرترین بینراو