نووسەرێكی كورد رۆمانێك لەسەر كۆڕۆنا دەنووسێت

نووسەرێكی كورد رۆمانێك لەسەر كۆڕۆنا دەنووسێت

زاری كرمانجی-هەولێر: پژمین، ناونیشانی یەكەمین ڕۆمانی كوردییە كە لەبارەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، لەلایەن نووسەر (شاخەوان برایم عەبدوڵڵا) نوسراوە و بەپێی قسەی نووسەرەكەش هەموو كارەكانی رۆمانەكە تەواو كراون و چاوەڕێی بەچاپ گەیاندنیەتی.
شاخەوان برایم، نووسەری كتێبەكە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی: ڕەنگە پژمین یەكەمین ڕۆمانی كوردی بێت لەبارەی كۆرۆناوە نووسرابێت!
نووسەری پژمین پشتی بە ئامارەكان و وردەكارییە ڕۆتینییەكان نەبەستووە، بەڵكو لایەنی ڕۆحی ئینسانەكانی لە قۆناغێكی دیاریكراودا كردووەتە چەند تەوەرێكی ڕۆمانەكە.
نووسەر، لەبارەی ناوەڕۆكی ڕۆمانەكە دەنووسێت: وردەكاری نادەم، تەنیا دەڵێم پژمین لەبڕی كۆرۆنا بەكار هێندراوە، ترس، خۆشەویستی، ململانێی خێڵ، دیالۆگی فیكری-ئایینی، دووركەوتنەوەی مرۆڤ لە مرۆڤ، نۆستاڵیژیا و حەزی گەڕانەوە بۆ زادگە، نامۆبوونی ئەوانەی پژمینەكە دەگرن و دوایی دەگەڕێنەوە ناو كۆمەڵ، ئەمانە و چەند تەوەرێكی دیكەش كە هەموویان چیڕۆكە گەورەكە تەواو دەكەن، ئەویش پژمین.
نووسەر ئاماژە بەوەدەكات، ڕۆمانەكە لەكاتی مانەوە لەماڵەوە نووسیویەتی و چاوەڕێی بەچاپگەیاندنییەتی، بۆ ئەوەی بكەوێتە بەر دیدی خوێنەری كورد، دەشڵێت: كارێكی سەخت، وەلێ حەز و ئیرادەی مانەوە لەبەردەم كۆمپیوتەر ئاسانی كرد.

زۆرترین بینراو