نووسەرێكی ڕۆژئاوای كوردستان دووەم بەرهەمی خۆی لە هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە

نووسەرێكی ڕۆژئاوای كوردستان دووەم بەرهەمی خۆی لە هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە

رەمەزان هەرنی – زاری كرمانجی : نووسەرێكی رۆژئاوای كوردستان نوێترین بەرهەمی خۆی كە كۆرتە چیرۆكە لە هەرێمی كوردستان بڵاو كردەوە.
بەشیرە دەروێش, نووسەری رۆژئاوای كوردستان بەزاری كرمانجی راگەیاند:" بەرهەمی نوێم بەناوێ‌ (مارین د هێلینا كەڤۆكاندا) كە كۆمەلێك كۆرتە چیرۆكن ماوەیەكی زۆر بوو كارم لەسەر كردبوو بەڵام بەهۆی دروستبوونی شەڕو ناخۆشی لە رۆژئاوای كوردستان نەمتوانی لە رۆژئاوا بڵاو كەمەوە بۆیە سەردانی هەرێمی كوردستانم كردو لە رێورسمێكدا لە یەكێتی نووسەرانی دهۆك و هەولێر و سلێمانی بڵاو دەكەمەوە كە لە دهۆك بڵاویشمان كردۆتەوە .
ئەوەشی گوت:" نوێترین بەرهەمی من كە كورتە چیرۆكە بە پیتی لاتینی نوسراوە زیاتر كۆرتە چیرۆكی كۆمەلایەتین زیاتر باس لە ئازارەكانی ئافرەتان دەكەن لە ناو ژیانی رۆژانەی كۆمەڵگەدا تایبەت ئەو ئافرەتانەی تۆشی ئازاردانبوون لەسەر دەستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش .
ئەوەشی خستەڕوو:" پێشتر بەرهەمێكی شیعرم بڵاو كردبوویەوە بەناوی ( كچا رۆژێ‌ ) ئێستا كۆرتە چیرۆك بەناوی (مارین د هێلینا كەڤۆكاندا) هەر ئەمساڵ بەرهەمێكی تری شیعریم لەبەر دەستە بۆ بڵاو كردنەوە .

 

 

 

زۆرترین بینراو