نووسەرێك بەرهەمی 17 ساڵ ماندووبوونی خستە بازاڕەوە

نووسەرێك بەرهەمی 17 ساڵ ماندووبوونی خستە بازاڕەوە

نووسەر و رۆژنامەوان سمكۆ محەمەد، كتێبێكی دیكەی خستە ناو كتێبخانەی كوردییەوە، كە لێكۆڵینەوەیە لەبارەی ئایین و گرووپە ئیتنییەكانی كوردستان.
سمكۆ محەمەد، بە زاری كرمانجی گووت" ئەم كتێبە بریتییە لە خوێندنەوەی هەمەلایەنە و مەیدانی بۆ ئاین و ئایینزاكانی كوردستان، وەكو ئیزدی و كاكەیی و سابیئەی مەندائی و ئەرمەنی و هەقە و قەرەج".
لەبارەی ناو نەهێنانی كریستانەكان لە كتێبەكەیدا، سمكۆ گووتی" هەڵبەت كریستیانەكان بە كلدو ئاشورییەوە، كەمینە نین و ئایینزاش نین بۆیە ناوی ئەوان نەهاتووە".
زیاتر گووتی " زیاتر لە 17 ساڵ كارم لەسەر كردوون، و لە كتیبخانەكان دەست دەكەوێ، سوپاسی ئەكادیمای كوردیش دەكەم كە ئەركی لە چاپدانی گرتە ئەستۆ".

 

زۆرترین بینراو