نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە

 زاری کرمانجی-سۆران: سیامەند دەرگەڵەیی، بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بە ماڵپەڕی زاری کرمانجی ڕاگەیاند: هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە بۆ دابەشکردنی مووچە و لیستی مووچەی فەرمانبەران ئامادە کراوە و لەلایەن وەزارەتەکانەوە گەیشتۆتە گەنجینەکان، هەر کاتێک بڕیار بدرێت، مووچە دابەش دەکەین. بە پێی ئەو زنیاریانەی لەبەردەستن ئەوە یەکلایی بۆتەوە مووچەی ئەو مانگە بە لێبڕینی 21% بۆ فەرمانبەرانی ئاسایی و لێبڕینی 50% بۆ پلە تایبەتەکان دەبێت. وا بڕیارە ڕۆژی سێشەممە 19ی1ی 2021 دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێ، بەڕێوەبەری گەنجینەی سۆران گووتی: هەفتەی رابردوو کۆبوونەوەمان هەبوو، وابڕیارە مووچە لە نێوان ڕۆژانی 17ی مانگ، تا 20ی مانگی یەک، یەکلایی ببێتەوە و بەسەر فەرمانبەران دابەش بکرێت، بەڵام بە دیاریکراوی ڕۆژەکەیان بۆ دیاری نەکردووین، بەڵام بێگومان کە بڕیار درا ئامادەکارییەکان تەواو کراون و بەزووترین کات بەپێی ڕیزبەندی وەزارەتەکان مووچە دابەش دەکرێت. پێشتر لیستی مووچەی مانگی 11و 12ی ساڵی 2020 و 1ی 2021 لە لایەن وەزارتەکان دراوەتە گەنجینەی وەزارەتی دارایی، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی زاری کرمانجی پێدەچێ مووچەی ئەو مانگە کە دەدرێ مووچەی مانگی 11ی ساڵی 2020 بێت.

زۆرترین بینراو