نوێكراوەتەوە ... وردەکاری لەسەر کوژرانی دوو كەسەکەی رواندز

نوێكراوەتەوە ... وردەکاری لەسەر کوژرانی دوو كەسەکەی رواندز

محەمەد ئامۆکەیی
بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی دەمەقالێ لە سنووری قەزای رواندز دووکەس دەبێتە شەڕیان و بە دەمانچە لێک دەدەن و دوای گەیاندیان بۆ نەخۆشخانە هەردووکیان گیانیان لە دەستدا.
موقەدەم شەماڵ دێواری، گوتەبێژی پۆلیسی سۆران، بۆ زاری کرمانجی دەڵێت" ئەمڕۆ بەیانی لەسەر کێشەیەکی کۆمەلایەتی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی ( ب ع ح ) لەدایکبوی ١٩٨٢ دانیشتوی ئاکۆیانی سەر بە قەزای ڕواندز پیشە پێشمەرگە ( ك م ح ) لەدایکبووی ١٩٨٢ ئاکۆیان پیشه بەرگری فریاكەوتن لەسەر ڕێگای بێخاڵ نزیك تەلەفریک بەشەڕهاتوون و بە چەکی دەمانچە ڕووبەڕووی یەکتر بونەتەوە، لەئەنجام هەردووکیان زامداربوون و دوای گەیشتنی هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس دەستبەجێ ڕەوانەی نەخۆشخانەكران، بەڵام هەردووکیان گیانیان لەدەستداو لەسەر فەرمانی دادوەر ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆران کران.
ئەوەشی گووت" لێکۆلینەوە لە رووداوەکە بەردەوامەو لە ئایندەیەکی نزیک وردەکاری زیاتر بڵاودەکەینەوە.

زۆرترین بینراو