نگۆلی لە ترسی كۆڕۆنا راهێنانی یانەكەی جێهێشت

نگۆلی لە ترسی كۆڕۆنا راهێنانی یانەكەی جێهێشت

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: بەهۆی ترسی لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا، ئەستێرەیەكی بەناوبانگی جیهانی راهێنانی یانەكەی بەجێهێشت و لەلایەن یانەكەیەوە مۆڵەتی پێدراوە.
رۆژنامەی زەسەنی بەریتانی ئاشكرایكردووە، نگۆلۆ كانتی ناوەڕاستكاری چێڵسی ئینگلیزی بەهۆی ترسی لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا راهێنانی یانەكەی بەجێهێشت و لەلایەن فڕانك لامپاردی راهێنەرەوە مۆڵەتی پێدراوە.
رۆژنامە بەریتانییەكە رایگەیاندووە، كانتی ئەگەرچی پیرێ سێشەممە بەشداری راهێنانەكانی بلووزی كرد، بەڵام بەهۆی ئەو فۆبیایەی لە ڤایرۆسی كۆڕۆنا پەیدای كردووە، دوێنێ بەشداری راهێنانی یانەكەی نەكردو تا ئێستا ئاشكرا نییە كەی پەیوەندی بە راهێنانی یانەكەی دەكات.
پێش ئەوەی یانەكانی پرێمەرلیگ دەست بە راهێنانەكان بكەنەوە زیاتر لە 748 پشكنین بۆ یاریزانان و كارمەندانی یانەكان كرا و دەركەوت شەش یاریزان هەڵگری ئەم ڤایرۆسەن.

زۆرترین بینراو