نۆزدە كەس بوونە قوربانی

نۆزدە كەس بوونە قوربانی

تیمەكانی پاكسازی مین سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی هەولێر، دەستیان كردووە بە پاكردنەوەی كێلگەی مینی سپیندار، لەسنووری شارەدێی سیدەكان لە دەڤەری سۆران، كە تا ئێستا 19 كەس بوونەتە قوربانی.
ئێحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان رایگەیاند:" لەسنووری ناحیەكەمان چەندین شوێنی مینڕێژكراو هەیە، یەكێك لەم شوێنانەش كێڵگەی مینی سپیندارە، كەوتۆتە نێوان شارەدێی سیدەكان و هەشت گوندی گەلی لێتان، كە بەیەكێك لە كێلگە مەترسیدارەكانی مین دادەنرێت، كە لەسەردەمی رژێمی بەعس شوێنەكە مینڕێژ كراوەو تا ئێستا زیاتر لە 19 كەس لەم كێڵگە مینە بوونەتە قوربانی مین و تەقەمەنییەكان و بەهۆیەوە گیانیان لەدەست داوەو كەمئەندام بوونە، ئەوانیش بریتی بوونە لە خەڵكی ناوچەكەو ئەوانی دیكەش رێبوار و كاسبكاربوونە.
ئاماژەشی بەوەدا "لەئێستادا تیمەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی هەولێر، دەستیان كردووە بەكاری پاكسازی لەو كێڵگە مینەو بە پاككردنەوەی خزمەتێكی زۆر بە دەڤەرەكە دەكات و رووداوەكانیش كەم دەبنەوە".

زۆرترین بینراو