نیشانەكانی كەمی ماددەی ئاسن لە جەستەدا

نیشانەكانی كەمی ماددەی ئاسن لە جەستەدا

ماددەی ئاسن یەكێكە لە ماددە كانزاییەكان كە جەستە پێویستییەتی بۆ پاراستنی ڕێژەی هۆڕمۆنی دەرەقی و گەیشتنی ئۆكسجینی پێویست بۆ خوێن و پاراستنی پێست لە نیشانەكانی پیری، بەڵام كەمبوونی ئەم ماددەیە لە جەستەدا كاریگەری خراپ بۆ تەندروستی لەش دروست دەكات.
هەروەك ماڵپەڕی (webteb) لە هەواڵێكدا نیشانەكانی كەمی ماددەی ئاسنی بڵاوكردۆتەوە، دەریدەخات كاتێك جەستە ماددەی ئاسنی كەم دەبێت ئەوا هەست بە هیلاكی و بێهێزی دەكات بەهۆی باش نەگەیشتنی ئۆكسجینی پێویست بۆ خوێن.
كەمی ماددەی ئاسن كاریگەری دەبێت لەسەر هەڵوەرینی قژ و لاوازبوونی لەگەڵ شكانی نینۆك و زەردبوونی، جگەلەمانەش دەبێتەهۆی دەركەوتنی نیشانەكانی پیری وەكو زوو چرچبوونی پێست و ماندوو دەركەوتنی ڕوخسار،
سەرگێژخواردن و تێكچوونی لێدانەكانی دڵ، تووشبوون بە نەخۆشی ئەنیمیا لەو نیشانانەن كە دەریدەخات جەستەت ماددەی ئاسنی كەمە، لاوازبوونی ئێسكەكان و هەستكردن بە ئازار و گرژبوونی ماسولكەكان لە نیشانە دیارەكانن.

زۆرترین بینراو