نیمار بۆمبەكەی تەقاندەوە

نیمار بۆمبەكەی تەقاندەوە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: رۆژنامەی كەتەلۆنی موندۆ دیپۆرتیڤۆ دوێنێ لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە كە نەیماری بەڕازیلی گرێبەستەكەی لەگەڵ تۆپی پێی پاریس سان جێرمان نوێ دەكاتەوە، تا ساڵی 2026.
 موندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشكرای كرد چەند مانگێك لەمەوبەر فایلی نوێكردنەوەی گرێبەستی نەیمار نیمچە جێگیربووە، كە تێیدا ئەو یاریزانە بە باشترین ماوەكانی پیشەی تۆپی پێ دا تێپەڕ دەبێت و لەگەڵ ئەوەشدا هاتنی هاوڕێ و هاوپیشەكەی پێشووی لە بەرشەلۆنە لیۆنێل میسی، وا لەو یاریزانە دەكات پەلە بكات لە ئیمزاكردنی بۆندە نوێیەكەی.
رۆژنامەی میرۆری ئینگلیزی لە زاری رۆژنامەی قەتەر ئەمڕۆی قەتەرەوە گواستویانەتەوە كە بەرپرسانی پاریس سان جێرمان و نەیمار پێشتر لەسەر مانەوەی بەڕازیلیەكە تا ساڵی 2026 گەیشتونەتە رێك كەوتن.
نەیمار لە هاوینی ساڵی 2017 دا چووە ریزی یانەی پاریسەوە بە پێدانی بڕگەی سزا لە گرێبەستەكەیدا لەگەڵ بەرشەلۆنە، كە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ بوو.
بەرشە لە هاوینی ساڵی 2019 هەوڵی دا نەیمار بگەڕێنێتەوە، بەڵام بەرپرسانی یانە پاریسیەكە ڕێگر بوون لە تەواوكردنی ئەو مامەڵەیە.
گرێبەستی نەیمار لەگەڵ پاریس سان جێرمان لەهاوینی 2022 بەسەردەچێت.
ئەستێرە بەڕازیلیەكە لە ئێستادا تووشی پێكان بووەو بەو هۆیەشەوە نەیتوانی بەشداری یاری یانەكەی بكات بەرامبەر بەرشەلۆنە كە تیمەكەی 4-1 گۆڵ سەركەوتنیان تۆماركرد.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

زۆرترین بینراو