نێچیرڤان بارزانی بووە سەرۆكی هەرێمی كوردستان

نێچیرڤان بارزانی بووە سەرۆكی هەرێمی كوردستان


زاری كرمانجی-هەولێر: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەڵبژێردرا.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 28-5-2019 لەدانیشتنەكەی پەرلەمانی كوردستاندا لە كۆی ئامادەبوونی 81 ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، نێچیرڤان ئیدریس مستەفا بارزانی بە دەنگی ٦٨ ئەندامی پەرلەمان، بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەڵبژێردرا.
د. ڤاڵا فەرید، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، وێڕای پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هیوای سەركەوتنی لە ئەركەكانی تازەی بۆ خواست.
جێگەی ئاماژەیە "لەم دانیشتنەی پەرلەماندا جگەلە فراكسیۆنەكانی (یەكێتی و نەوەی نوێ) هەموو فڕاكسۆنەكانی دیكە بەشداربوون.

زۆرترین بینراو