نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ فه‌رهاد عه‌ونی و ساسان عه‌ونی ده‌کات

نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ فه‌رهاد عه‌ونی و ساسان عه‌ونی ده‌کات

جه‌نابی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ ڕۆژنامه‌نووس و نووسه‌ری دیار به‌ڕێز فه‌رهاد عه‌ونی و وه‌زیری شاره‌وانی به‌ڕێز ساسان عه‌ونی کرد بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبووی برایان.

جه‌نابی سه‌رۆک هاوخه‌می و هاوسۆزی خۆی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ و که‌سوکاری خوالێخۆشبوو نه‌ژاد عه‌ونی ده‌ربڕی و هیوای خواست خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو شاد بکات و دڵنه‌وایی و سه‌بووریش به‌ خانه‌واده‌ و که‌سوکاری ببه‌خشێت.

لای خۆیانه‌وه‌ به‌ڕێزان فه‌رهاد عه‌ونی و ساسان عه‌ونی، سوپاس و پێزانینی خۆیان و خانه‌واده‌که‌یان بۆ جه‌نابی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی و به‌سه‌رکردنه‌وه‌یان، ده‌ربڕی.

زۆرترین بینراو