نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆبوه‌وه‌

نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆبوه‌وه‌

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ستایشی ئه‌رك و رۆڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی له عێراق كرد و داوای كرد له‌ پرۆسه‌ی سیاسی و هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ له‌ یارمه‌تیدانی عێراق به‌رده‌وام بێت، جه‌ختیشی له‌ پێویستیی به‌رده‌وامیی ئه‌ركی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له‌ عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆر كرده‌وه، هه‌روه‌ها پشتگیریی هه‌رێمی كوردستانی بۆ داواكاریی ڕه‌وای خۆپیشانده‌رانی عێراق له‌ خزمه‌تگوزاری و ژیان و ئاینده‌یه‌كی باشتر، ده‌ربڕی.
له‌ كۆتا رۆژی به‌شداریكردنیدا له‌ كۆڕبه‌ندیی ئابووریی داڤۆس، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 24/1/2020 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆتیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆبوووه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خۆپیشاندانه‌كان و دۆخی عێراق و ناوچه‌كه‌، هه‌وڵدان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان و ڕۆڵی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌مباره‌یه‌وه‌، كار و چالاكییه‌كانی یووئێن و ده‌زگا و ئاژانسه‌كانی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، دۆخی ئاواره‌كانی عێراق و په‌نابه‌رانی سووریا له‌ هه‌رێمی كوردستان و یارمه‌تیدان و هاوكاریكردنیان، پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی عێراق، تاوتوێ كران.
په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و به‌رده‌وامیی گفتوگۆی نێوانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، دوایین پێشهاته‌كاته‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش، ‌دۆخی ناوچه‌كانی زیانبه‌ركه‌وتووی شه‌ڕی داعش و چۆنیه‌تیی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی مایه‌ی بایه‌خی هه‌ردوولا، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.

زۆرترین بینراو