نێچیرڤان بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە بابە شێخ دەکات

نێچیرڤان بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە بابە شێخ دەکات

دەقی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە:

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 21/11/2020 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بابه‌ شێخی ئێزدییان، پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ به‌ڕێزیان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌ركه‌كه‌یدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كی بۆ ئێزدییان دووپات كرده‌وه‌.

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی، جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌ركی به‌ڕێز بابه‌ شێخ، ئه‌ركێكی رۆحیی ئایینییه‌ و نابێت هیچ كاریگه‌رییه‌كی سیاسی به‌سه‌ر به‌ڕێزیان و ئه‌ركه‌ ئایینییه‌كه‌یه‌وه‌ هه‌بێت، هه‌روه‌ها هیوای خواست كه‌ ببێته‌ چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی ته‌واوی ئێزدییان و بتوانێت سه‌ركه‌وتوانه‌ رۆڵی خۆی له‌ ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردنی نێوان پێكهاته‌كانی كوردستان و عێراق بگێڕێت.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز بابه‌ شێخ سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پیرۆزبایی و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و، داوای كرد به‌ڕێزیان و سه‌رۆكایه‌یه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ هاوكاری و پشتگیریی ئێزدییان به‌رده‌وام بن.

زۆرترین بینراو