
نێچیرڤان بارزانی و عه‌مار حه‌كیم جه‌ختیان له ته‌بایی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق كرده‌وه
زاری كرمانجی - نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە سەید عەمار ئەلحەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراقی کرد که بۆ به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی یادی شه‌هیدی میحراب ئایه‌توڵڵا محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌کیم له هه‌ولێره.
لە دیدارێکدا کە جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، نێچیرڤان بارزانی، رۆڵی خوالێخۆشبوو شه‌هید محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌کیمی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رژێمی پێشوو و هه‌ڵوێسته‌کانی له پشتگیریی مافه‌کانی گه‌لی کوردستان و لێکنزیککردنه‌وه‌ی لایه‌ن و پێکهاته‌کانی عێراق و له دانانی بنه‌ماکانی عێراقی تازه‌دا، به‌رز نرخاند.
له دیداره‌که‌دا دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق، کێشەکانی هەولێر ـ بەغدا و هه‌وڵ و گفتوگۆی چارەسەرکردنیان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، پێشهاتەکانی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڤید_19 و لێکەوتەکانی، تاوتوێ کران.
هەردوولا کۆک بوون کە هەستیاریی قۆناغی ئێستای عێراق و ئەو تەحەدییانەی رووبەڕووی وڵات بوونەتەوە، یەکڕیزی و تەبایی و هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان تەواوی لایەن و پێکهاتە عێراقییەکان دەخوازێت بۆ ئەوەی بتوانێت کێشە و قەیرانەکان تێپەڕێنێت و هەمووان پێکەوە ئەرکی نیشتمانیی خۆیان لەپێناو ئارامی و سەقامگیریی وڵات‌دا، جێبەجێ بکەن.