نێچیرڤان بارزانی و ماکرۆن لە کۆشکی ئیلیزێ کۆبوونەوە

نێچیرڤان بارزانی و ماکرۆن لە کۆشکی ئیلیزێ کۆبوونەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە کۆشکی ئیلێزێ و لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنساوە پێشوازی لێکرا. دوای کۆبوونەوەکەش نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی باشمان هەبوو لەگەڵ سەرۆک ماکرۆن.

لە دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکەیان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی باشمان هەبوو لەگەڵ سەرۆک ماکرۆن. دوای رووداوەکانی پاش گشتپرسی، فەرەنسا و بەتایبەتی سەرۆک ماکرۆن دەورێکی گەورەی بینی کوردستان جارێکی دیکە لەڕووی سیاسییەوە دەرگاکانی بەڕوودا بکرێتەوە، ئەوە هەنگاوێکی یەکجار گەورە بوو لەو کاتەدا.

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەشکرد، ماکرۆن خۆشحاڵ بوو بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ کابینەکە خواست.

زۆرترین بینراو