نێچیرڤان بارزانی و نوێنەری تایبەتیی سكرتێری گشتی UN لە عێراق كۆبوونەوە

نێچیرڤان بارزانی و نوێنەری تایبەتیی سكرتێری گشتی UN لە عێراق كۆبوونەوە

نێچیرڤان بارزانی و نوێنەری تایبەتیی سكرتێری گشتی UN لە عێراق كۆبوونەوە

زاری كرمانجی- هەولێر: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ خاتوو جێنین هێنس پڵاسخارد نوێنەری تایبەتیی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كۆبووەوە و تێیدا چەند پرسێكیان تاوتوێ كرد.
لە كۆبوونەوەكە كە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە 13/5/2019 لە هەولێر بوو، سەرۆك وەزیران پوختەیەكی دەربارەی هەنگاوەكانی ڕێككەوتنی لایەنە كوردستانییەكان بۆ پێكهێنانی هەرسێ سەرۆكایەتیی هەرێم و پەرلەمان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكانی هەولێر - بەغدا و چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەردوولا بە گفتوگۆ و دیالۆگ، پێشكەشكرد.
لای خۆیەوە، پڵاسخارد خۆشحاڵیی خۆی بە ڕێككەوتنی لایەنە كوردستانییەكان بۆ پێكهێنانی هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان و باشبوونی پەیوەندییەكانە هەولێر ـ بەغدا نیشان دا، هەروەها باس لە ناوچە كێشەلەسەركان كرا و هەردوولا جەختیان لە ئاساییكردنەوەی دۆخی ئاسایش و گەڕانەوەی خەڵك بۆ ناوچەكە بە هەماهەنگیی هەولێر و بەغدا‌ كردەوە.

 

زۆرترین بینراو